AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٨ ١٨:٤٢

سەرۆکی دەزگای داد:

ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات هەرکات بیانەوێت دەتوانن بگەڕێنەوە

ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات هەرکات بیانەوێت دەتوانن بگەڕێنەوە

سەرۆکی دەزگای داد وێڕای ئاماژە بەوەی کە لەمپەرێک بۆ گەڕانەوەی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات نییە، وتی: داکۆکی دەکەم لە یەکەکانی داد یاسا لە بەرچاو بگیردرێت و کەسێک لە کاتی گەڕانەوەدا قۆڵبەست نەکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام غوڵامحسێن موحسینی ئێژەیی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ژمارەیەک لە ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ وڵات بەڵام لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دەزگا داد دەترسن، وتی: هیچ لەمپەرێک بۆ گەڕانەوەی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات نییە.

ئەو وتیشی: کەسانێک لە دەرەوەی وڵاتن کە ماڵ و سامانەکانیان لێرەدا خاوەنی نییە و هەندێ کەسی بەرژەوەندیخواز لە گەڕانەوەیان دەترسێنن بەڵام گەر ئەو کەسانە بگەڕێنەوە و لە سەر کێشەکانیان لێکۆڵینەوە بکرێت، هەموو شتێک ڕوون دەبێتەوە.

ئێژەیی درێژەی بە وتەکانی دا و وتیشی: کەسانێک هەن کە دەترسن بگەڕێنەوە و قۆڵبەست بکرێن و تاوانەکانیان لێک نەدرێتەوە بەڵام ڕایدەگەینین ئەو کەسانە دەتوانن بە هاواهەنگی دەزگای داد و بێ کێشە بگەڕێنەوە بۆ وڵات.

سەرۆکی دەزگای داد هەر لەم بارەوە بە دادستانەکان و سەرۆکی دادگەکانی ڕاگەیاند کە پێویست نییە ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە نێو وڵات قۆڵبەس بکرێن.

News ID 38601

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha